١٨ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٣:٣٠
بە هێز کرانی هاوکاریەکانی دو لایەنەی ئێران و هێند

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی : هێزمەند کردنی هەمە لایەنەی هاوکاریەکانی تاران - نیو دلهی لە پێناو بەرژەوەندیی دو نەتەوە و ناوچەکەدایە .

حەسەن  ڕوحانی  سەرۆک کۆماری  ئیسلامیی ئێران ڕۆژی  شەمە  لە  دیداری  " محەمەد حامد ئەنساری "   جێگری سەرۆک کۆماری هێند  لە  پەراوێزی  کۆبوونەوەی سەرانی  وڵاتانی  ئەندامی  بزوتنەوەی بێ  لایەنەکان  لە  مارگاریتای  وێنزوئێلا  لە  هێند و ئێران  وەک  دوو  وڵاتی  گەورەی  ناوچەکە و خاوەنی بارستا  و تواناییگەلی  ئابووری  ناو  بردووە  و جەختی  کردووە  تاران  بەردەوام  پێشوازی  دەکات  لە  پەرەی  هاوکاریەکانی  لە  گەڵ  نیودلهی .

 ڕوحانی وێڕای ئاماژە بە  ڕێککەوتنەکانی  دوو  وڵات  لە ڕەوتی  سەفەری ئەم دواییەی سەرۆک وەزیرانی  هێند بۆ تاران  وتیشی: جێ بەجێ  کردنی خێرای  ئەو  ڕێککەوتنگەلە بە تایبەت هێزمەند کردنی هاوکاریی بانکی ، ئاسنەڕێ و گەشەی بەندەری چابەهار لە باشووری ئێران پەیوەندیەکانی  دوو وڵات  پەرە  پێ  ئەدات .

سەرۆک  کۆماری  ئیسلامیی  ئێران  سەبارەت  بە  کێشەکانی ناوچەکەیش  وتی : ناوچەکە  تووشی توندڕۆیی و تێرۆریزم  بووەو  هێزمەندی هاوکاریەکانی  ناوچەیی  نێوان  تاران  و نیو دلهی  بە  مەبەستی  هێزمەند کردن و دابینی  ئاسایش  و سەقامی ناوچەیی  پێویستە .

بە پێی  ڕاپۆڕتی بنکەی هەواڵدەریی سەرۆک  کومارەتی  جێگری  سەرۆک کۆماری  هێندو ئێران  لە  بوارە  جۆراوجۆرەکاندا  وتی:هاوکاریەکانی  دوو  وڵات   دەتوانێ  یارمەتی   ئاشتی  و ئاسایش  لە  سەرانسەری  ناوچەکە  بدات .